شێك له كوردانی دانیشتووی وڵاتی سوئێد بانگه‌واز بۆ پێكهێنانی كۆمیته‌ی به‌رێوبردنی خۆپیشاندانی 28 گه‌لاوێژ ده‌كه‌ن كه سیه‌مین ساڵڕۆژی هێرشی كۆماری ئیسلامییه بۆ سه‌ر كوردستان.
ده‌قی بانگه‌وازه‌كه لة خوارةوةدا بخوێننه‌وه:
بانگه‌واز بۆ پێک‌هێنانی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپیشاندانی 28ی گه‌لاوێژ، سیه‌مین ساڵرۆژی هێرشی رژیمی جمهوری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر کوردستان
سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له رۆژی 28ی گه‌لاوێژی ساڵی 1358ی هه‌تاوی‌دا، به‌ده‌ستوور و به گوێره‌ی فتوای جیهادی خومه‌ینی، هێزه‌کانی سه‌ربازی ئێران هێرشێکی به‌رینیان کرده سه‌ر گه‌لی کورد له ئێران، که به شێوه‌یه‌کی ئاشتیخوازانه و شارستانیانه داوای مافه‌کانی نه‌ته‌وایه‌تی، سیاسی، ئابووری و کولتوریه‌کانی خۆی ده‌کرد. له‌و رۆژه‌وه ئه‌و شه‌ڕه درێژه‌ی هه‌یه و رژیم به‌رده‌وام مافی مرۆڤ به هه‌موو شێوه‌یه‌ک له کوردستان پێشێل ده‌کا. گه‌لی کورد له ماوه‌ی ئه‌و سی ساڵه‌دا، لێبڕاوانه له به‌رانبه‌ر شه‌ڕی ناڕه‌وای رژیم‌دا راوه‌ستاوه و پارێزگاری له خۆی کردوه. گه‌لی کورد له‌م شه‌ڕه نابه‌رانبه‌ره‌دا، به‌داخه‌وه سه‌رمایه‌ی زۆری ئینسانی و ماڵی له‌ده‌ست داوه.
بۆ رێزدانان بۆ خه‌باتی ره‌وای گه‌له‌که‌مان و مه‌حکومکردنی شه‌ڕی ناڕه‌وای رژیم، به‌شێک له کورده‌کانی دانیشتووی سوێد، پێوه‌ن که خۆپیشاندانێک سازکه‌ن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داوا له هه‌موو مرۆڤێکی مافخواز و کۆڕوکۆمه‌ڵی کوردوی و پارتی سیاسی ده‌که‌ین له کۆمیه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆپیشاندانه‌که‌دا به‌شداری بکه‌ن.
بۆ باس له‌سه‌ر چۆنیه‌تی سازدانی خۆپیشاندان ده‌سته‌ی ده‌ستپێشخه‌ر رۆژی هه‌ینی 20090807 کاتژمێری 17.30 کۆ ده‌بینه‌وه. ڵه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یانه‌وێ ببنه ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر داوا ده‌که‌ین که به‌م ژماره ته‌لێفۆنانه په‌یوه‌ندی بگرن.
شۆێنی دانشتن:
Stödjefrämmande Stockholm
Dalagatan 11 b mot Vasaparken
tunnelbanan: Odenplan
1. سالار ئاشناگه‌ر 0739361307
2. ئه‌حمه‌د کاکه‌مه‌می 0737028877
gelawij28@yahoo.se
+ نوشته شده توسط کوردستان در
2009/8/5 و ساعت
|
دوابه‌داوای تووندبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كانی پاش هه‌ڵبژاردن له ئێران، گه‌وره به‌رپرسانی ئێرانی سه‌رمایه‌كانیان له رێگای سنووره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه، به‌ره‌و باكوور و باشووری كوردستان ده‌گوێزنه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه به‌ناوه‌ندی هه‌واڵی ره‌وانیوز گه‌شتووه، هه‌ندێك له گه‌وره به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌رمایه‌كانیان له رێگای گونده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه، به‌ره‌و باكوور و باشووری كوردستان ده‌به‌نه ده‌ره‌وه.
به پێی هه‌مان سه‌رچاوه، سه‌رمایه‌كان به شێوه‌ی (شمش)ی زێڕ، ده‌بردرێنه ده‌ره‌وه.
سه‌رچاوه‌كه هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌وه نه‌داوه كه ئه‌م سه‌رمایانه له‌كۆتاییدا ده‌گه‌نه كام وڵات، به‌ڵام جه‌ختده‌كاته‌وه كه له كوردستاندا نامێنێته‌وه .
+ نوشته شده توسط کوردستان در
2009/8/4 و ساعت
|
له یه‌كه‌مین رۆژی دادگاییكردنی ده‌ستگیركراوكانی دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری له ئێران، یاریده‌ده‌ری دادستانی گشتیی تاران رایگه‌یاند: له‌سه‌ر ده‌ستی 3 كه‌سی سه‌ره‌كی‌و به‌یارمه‌تی ئه‌مریكییه‌كان، به‌شێك له خۆپیشاندانه‌كان له "سلێمانی عێراق"ه‌وه رێبه‌ری كراوه.
رۆژی شه‌مه 1/8/2009 یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به دادگاییكردنی ده‌ستگیركراوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران، له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی ئیداره‌ی گشتیی دادگوسته‌ری تاران به‌ڕێوه چوو.
ناوه‌ندنی نیوه‌ڕه‌سمی هه‌واڵنێریی فارس، رایگه‌یاند ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م دادگایه‌دا وه‌ك تۆمه‌تبار ئاماده‌بوون، نزیكه‌ی 100 كه‌س بوون.
موحسین میردامادی(ده‌بیری گشتی جبهه‌ی موشاره‌كه‌ت)، بێهزاد نه‌به‌وی(ئه‌ندامی رێكخراوی موجاهیدینی ئینقلابی ئیسلامی)، عه‌بدوڵا ره‌مه‌زانزاده‌و موحسین سه‌فایی فه‌راهانی(له‌ئه‌ندامانی شۆرای ناوندیی جبهه‌ی موشاره‌كه‌ت)، محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌بته‌حی(ئه‌ندامی مه‌جمه‌عی رووحانیونی موبارز)و محه‌مه‌د عه‌تریانفه‌ر(ئه‌ندامی حزبی كرێكارانی سازه‌نده‌گی) له ریزی ئاماده‌بووانی دادگاكه‌ی رۆژی شه‌مه‌دا بوون.
دادگایی كردنی ئه‌م كه‌سانه پاش ئه‌وه‌دێت چه‌ند رۆژ پێشتر داواكاری گشتیی تاران، هه‌واڵی تاوتوێكردنی دۆسییه‌ی "هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی (ئاژاوه‌گێڕییه مه‌یدانییه‌كان)ی بڵاوكردبۆه‌وه.
ئاماده‌بووانی ئه‌م دادگایه به زۆری به "هێرشكردنه‌سه‌ر بنكه‌كانی پۆلیس، هێرشكردنه‌سه‌ر ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان‌و ئاگرتێپه‌ردانی ئه‌و ناوه‌ندانه، بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس‌و وه‌حشه‌ت له‌نێوان خه‌ڵك" تۆمه‌تباركراون.
هه‌روه‌ها به‌پێی سكاڵانامه‌كه، به‌شێك له‌و 100 كه‌سه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق‌و ناردنی راپۆرت‌و وێنه بۆ راگه‌یاندنی جیهانی‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی شه‌ونامه دژی كۆماری ئیسلامی‌و لێدانی هێزه ئینتزامیه‌كان‌و پۆلیس، دادگاییكراون.
له درێژه‌ی خوێندنه‌وه‌ی سكاڵانامه‌ی تۆمه‌تباره‌كاندا، یاریده‌ده‌ری داواكاری گشتی تاران، پێشه‌كییه‌كی ته‌سه‌لی له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌كردنی ئه‌و شته‌ی به (شۆڕش یان كووده‌تای مه‌خمه‌ڵی) ناویبردووه، خوێنده‌وه‌و مه‌به‌ست‌و میكانیزمه‌كانی كاركردنی ئه‌و شۆڕشه‌ی خسته‌ڕوو.
له‌به‌شێك له‌و سكاڵانامه‌دا، ئاماژه‌به‌وه‌كراوه كه (كوده‌تای مه‌خمه‌ڵی) ئێِران شه‌ش لقی سه‌ره‌كی هه‌بوه كه بریتین له: ژنان، مافی مرۆڤ، نه‌ته‌وه‌كان، كرێكاران، ئین جی ئۆ و رێكخراوه خوێندكارییه‌كان.
شیرین عیبادی وه‌ك رێبه‌ری لقی نه‌ته‌وه‌كان‌و مافی مرۆڤ‌و هادی قائیمی وته‌بێژی كه‌مپێنی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤ وه‌ك رێبه‌ری لقی مافی مرۆڤ، مه‌نسوور ئۆسانلوو وه‌ك رێبه‌ری لقی كرێكاری، ده‌فته‌ری ته‌حكیمی وه‌حده‌ت وه‌ك رێبه‌ری لقی خوێندكاری‌و عه‌بدولكریمی سرووش وه‌ك رێبه‌ری فكری ئه‌م كووده‌تایه ناسێنران.
هه‌روه‌ها سێ حزبی ره‌سمی ئێران واته هه‌رسێ حزبی موشاره‌كه‌ت، كارگوزاران‌و رێكخراوی موجاهیدینی ئیسلامی به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ رووخانی كۆماری ئیسلامی دادگاییكراون.
له به‌شێكی تر له‌و سكاڵانامه‌دا، سه‌باره‌ت به‌تۆمه‌تی فۆتۆگرافه‌ره‌كان‌و رۆژنامه‌نووسان، هاتووه: "تۆمه‌تباران نه‌یانشاردۆته‌وه كه پاره‌یان له راگه‌یاندنه بیانیه‌كان وه‌رگرتووه‌و له‌رێگه‌ی ئینتێرنێته‌وه دۆكیۆمێنته‌كانیان گواستۆته‌وه".
له‌میانه‌ی كه‌یفه‌رخاسته‌كه‌شدا، ئاماژه به‌وه‌كراوه كه ئه‌م كه‌سانه"له‌پێناوی چه‌سپاندنی مه‌به‌سته‌كانی گرووپی تیرۆریسیتی مونافقین(رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق)دا كاریان كردووه".
یاریده‌ده‌ری دادستانی گشتی تاران له كاتی خوێندنه‌وه‌ی سكاڵانامه‌ی تۆمه‌تباره‌كاندا، ئاماژه‌شی به‌وه كردووه كه 3 كه‌س له هۆكاره‌سه‌ره‌كییه‌كانی كوده‌تای مه‌خمه‌ڵی له (سلێمانیی عێراق)و له‌رێگه‌ی ئه‌مریكییه‌كانه‌وه پلانیان بۆ رووخاندن داناوه.
دادگاییكردن‌و دانپیانانی تۆمه‌ته‌باره‌كان پاش ئه‌وه‌دێت هه‌فته‌ی پێشوو، نزیكه‌ی 70كه‌سایه‌تی سیاسی له‌وانه محمه‌د خاته‌می، میرحسێن مووسه‌وی‌و مه‌هدی كه‌ڕووبی له دووتوێی نامه‌یه‌كی سه‌رئاوه‌ڵادا بۆ (مه‌راجعی ته‌قلید) سه‌باره‌ت به ده‌ستگیرییه‌كانی ئه‌م دواییانه ئاماژه‌یان به هه‌وڵی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان كردبوو بۆ ناچاركردنی تۆمه‌تباره‌كان به دانپیانان به‌شێوه‌ی نایاسایی‌و هه‌رله‌وێشدا ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیان به به‌شداری كردن له‌م هه‌وڵه‌دا تۆمه‌تباركردبوو.
جێگای ئاماژه‌یه كه دوادبه‌دوای به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌مین جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی ئه‌و 100 كه‌سه، جه‌بهه‌ی موشاره‌كه‌ت له به‌یاننامه‌یه‌كدا، به تووندی شێوازی دادگاییكردن‌و رێكخستنی سكاڵانامه‌كه‌یان مه‌حكوومكرد‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ئه‌م سكاڵانامه‌یه،"ته‌نانه‌ت مریشكی كوڵاویش ده‌هێنێته پێكه‌نین".
+ نوشته شده توسط کوردستان در
2009/8/4 و ساعت
|
حكومه‌تی عێراق داوا له‌كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، وڵاتی سێیه‌م بۆ دانیشتوانی كه‌مپی ئه‌شره‌ف ده‌ستنیشان بكه‌ن.
رووداونێت: له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا عه‌لی ده‌باغ وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق هۆشداری دایه رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق، به‌رامبه‌ر هاندانی ئه‌ندامه‌كانی له‌دژی هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق و جه‌ختی كرده‌وه كه حكومه‌تی عێراق هه‌موو مافێكی یاسایی و ده‌ستوری بۆ چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر كه‌مپی ئه‌شره‌فدا به‌كار دێنێت.
ده‌باغ روونیكرده‌وه، له‌مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی موجاهیدینی خه‌لق، بنه‌ما مرۆیی و یاساییه‌كان له‌به‌رچاو ده‌گرن‌و، داواشی كرد كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاری چاره‌سه‌كردنی دۆسیه‌كه بكات، ئه‌ویش به دۆزینه‌وه‌ی وڵاتێك كه ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه له‌خۆ بگرێت.
+ نوشته شده توسط کوردستان در
2009/8/4 و ساعت
|
رووداو نێت: وته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق به‌رووداوی راگه‌یاند كه‌به‌شداری هێرشی سه‌ربازی هاوبه‌ش ناكه‌ن له‌گه‌ڵ توركیه بۆسه‌ر پ ك ك‌و كوردانی باكوور‌و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش ته‌سلیمی توركیه‌و ئێران ناكه‌نه‌وه. هێرشی پۆلیسی عێراق له‌رۆژی 28/7/2009 بۆ سه‌ر كه‌مپی ئه‌شره‌ف له‌باكووری پارێزگای دیاله كه‌نزیكه‌ی 3500 ئه‌ندامی رێكخراوی موجاهیدنی خه‌لقی ئێرانی تێدایه، كوردانی په‌نابه‌ری رۆژهه‌ڵات‌و باكووری كوردستانیشی له‌عێراق خسته مه‌ترسییه‌وه. به‌ڵام دوكتۆر عه‌لی ده‌باغ وته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به‌په‌نابه‌رانی باكووری كوردستان له‌كه‌مپی مه‌خموور به‌رووداوی راگه‌یاند: ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و خه‌ڵكه بدۆزینه‌وه‌و ره‌چاوی باری مرۆییان بكه‌ین. له‌هه‌مانكاتیشدا وتی: هیچ نیازێكمان نییه كه ته‌سلیمی حكوومه‌تی توركیایان پكه‌ینه‌وه. سه‌باره‌ت به‌حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش وتی: سه‌باره‌ت بوونی حیزبه كوردییه ئێرانییه‌كان له‌سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وا ئێمه هه‌موو گرووپ‌و حیزبێك پرۆتستۆ ده‌كه‌ین چ ئه‌وانه‌ی تێرۆریست دانراون‌و چ ئه‌وانه‌ی دیكه كه‌له‌خاكی عیراقه‌وه هه‌ڕه‌شه له وڵاتانی دراوسێ بكه‌ن‌و كاریان له‌دژ بكه‌ن، به‌ڵام كوتیشی له‌هه‌مانكاتدا زۆربه‌ی ئه‌وانه په‌نابه‌رن، ئێمه‌ش هیچ رێكه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ ئێران نییه بۆ ته‌سلیم كردنه‌وه‌ی هیچ گرووپ‌و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك به‌ئێران. به‌رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لقیشه‌وه: ئێمه به‌پێی ئه‌و بنه‌ماو رێسا نێوده‌وڵه‌تییه كار ده‌كه‌ین كه رێ له‌ته‌سلیم كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێ كه ته‌سلیمكردنه‌وه‌یان به وڵاته‌كانیان ژیانیان بخاته مه‌ترسییه‌وه. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به به‌شداری عێراق له‌كۆبوونه‌وه‌ی سێ قوڵی توركیه‌و عێراق‌و ئا‌مریكا له‌ئانكارا بۆبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پ ك ك گوتی عێراق دژی به‌كارهێنانی خاكی عێراقه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌وحیزبه‌وه، به‌ڵام گوتی ئێمه هاوكاری توركیه ناكه‌ین ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵیان دژی چه‌كدارانی ئه‌وحیزبه، به‌ڵام هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ سنوردار كردن‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی بوونیان له‌عێراق‌و كۆتایی هێنانی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ توركیه.
+ نوشته شده توسط کوردستان در
2009/8/4 و ساعت
|